AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٩ ١٥:٥٨

ئەندامی نووسینگەی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق:

سەرۆک وەزیرانی دووبارەی کازمی لە لایەن شاندی هاوئاهەنگی شێعەوە پەسند ناکرێت

سەرۆک وەزیرانی دووبارەی کازمی لە لایەن شاندی هاوئاهەنگی شێعەوە پەسند ناکرێت

ئەندامی نووسینگەی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق وێڕای رەخنە لە کارنامەی مستەفا کازمی، داکۆکی کرد: سەرۆک وەزیران بوونی دووبارەی کازمی لە لایەن شاندی هاوئاهەنگی شێعەوە پەسند ناکرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومەریە نیوز، سەعد ئەلسەعدی ئەندامی نووسینگەی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق روونی کردەوە: سەرۆک وەزیران بوونی دووبارەی کازمی لە لایەن شاندی هاوئاهەنگی شێعەوە پەسند ناکرێت.

ئەو وتیشی: دەوڵەتی کازمی خراپترین دەوڵەتی مێژووی عێراقە و لە دۆسیەکانی ئاسایش، سیاسی و ئابووریدا شکستی هێنا.

پێشتریش غالب شابەندەر نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی عێراق وتبووی: مستەفا کازمی شیاوی درێژکردنەوەی مۆڵەتی سەرۆک وەزیرانی نییە.

News ID 41618

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha